کرمی ڕیخۆڵە کرمێکی بچوکی مشەخۆرە کە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەژی بە شێوازیکی گشتی دوو جۆریان لەناو خەڵکیدا بڵاوە (کرمی شریتی و کرمی خوێن مژ)، یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس ، نزیکەی ٪١٠ ی دانیشتوانی جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنن بە تایبەت لە وڵاتە دواکەوتوو هەژار نشینەکان
نیشانەکانی:
- سکچوون
- سەرگێژ خواردن
- ڕشانەوە و دڵ تێکهەڵاتن
- غازات و ئاوسانی سک
- هەست کردن بە ماندوویەتی
- هەبوونی ئازار سک
- هەبوونی لیک لەکاتی خەودا
- خوران و سور بوونەوەی کۆم بە تایبەت لە شەودا.
- دواکەوتنی گەشەی منداڵ و کەمخوێنی
- بوونی خوێن لە پیساییدا