کەی پێویستە دەست بەجێ واز لە خواردنەوەی شیر بهێنیت؟
خواردنەوەی شیر سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و سەرچاوەیەکی گرنگی کالیسیۆمە و یارمەتی گەشەکردنی ئێسک و ددانەکان دەدات .لەگەڵ ئەوەشدا سەرهەڵدانی هەندێک کێشەی تەندروستی ڕەنگە ببێتە هۆی پێویستی دەستبەجێ وازهێنان لە خواردنەوەی شیر. لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە کە ماڵپەڕی برایت ساید بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ٧ نیشانە دەرکەوت پێویستە دەستبەجێ خواردنەوەی شیر ڕابگیرێت. توێژەران هۆشدارییان داوە لە بەردەوامبوون لە خواردنەوەی شیر ئەگەر هەندێک نیشانە دەربکەون، چونکە ئەمە کاریگەری لاوەکی خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
١- هەستکردن بە ماندوێتی: بۆ ئەوەی باشتر بخەویت، دەتوانیت هەوڵبدەیت سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە تریپتۆفان بخۆیت، وەک کەلەرم و پەتاتەی شیرین و مۆز و سێو. لە کاتێکدا شیر مۆلیکولی ئۆپیۆیدی تێدایە کە وامان لێدەکات هەست بە خەواڵوویی بکەین، لە ڕوانگەی زانستییەوە ئەمە بەو مانایە نییە کە وامان لێدەکات بە باشی بخەوین، بەو پێیەی شیر هەرسکردنی قورسە، ئەمەش فشار دەخاتە سەر جەستە لەکاتێکدا هەوڵدەدات وزە بەرهەمبهێنێت دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو.
٢- دروست بونی زیپکە: زۆرێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە شیری پڕ چەوری توندی زیپکە لە ناو هەرزەکاراندا زیاد دەکات، هەروەها هەندێک لە توێژینەوەکان بەرهەمە شیرەمەنیەکان بە هۆکاری کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکان دەزانن، بەهەمان شێوە شیری کەم چەوریش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی پێست دەبێت.
٣- سەختی هەرسکردن: توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەدا ٦٥-٧٠ی دانیشتوانی جیهان بەدەست هەرس نەکردنی لاکتۆزەوە دەناڵێنن، هەروەها هەرسکردنی شیری مانگا بۆیان قورسە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی وەک ئاوسانی سک و سکچوون و غازات ، باشتر وایە واز لە خواردنەوەی شیر بێنن بە هۆکاری هەبوونی شەکری لاکتۆز لەناو شیردا.
٤- توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات، ئەوانەی وەرزش دەکەن و بەزەحمەت چاک دەبنەوە لە ئازاری ماسولکەکان، پێویستە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان کەمبکەنەوە.
٥-هەستیاری و نەخۆشییەکانی پێست: خواردنی شیر بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەستیاری و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی پێست لەوانە ئەکزیما ، هەر بۆیە دەبێت خواردنی کەم بکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە باشتربوونی ئەو جۆرە حاڵەتانە.
٦-بەرزی کۆلیسترۆڵ: 100 گرام شیری مانگای ئاسایی 10 گرام کۆلیسترۆڵی تێدایە، ئەمەش وا دەکات خواردنی زۆر شیری ڕۆژانە مەترسیدار بێت.
٧-ئێسکەکان بە ئاسانی دەشکێن: کالسیۆم بۆ گەشەی ئێسک و تەندروستی زۆر پێویستە، بەتایبەتی لە کاتی منداڵیدا، بەڵام بەرهەمە شیرەمەنیەکان یان پرۆتینی ئاژەڵان بە گشتی ترشەڵۆکن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵمژینی کالیسیۆم لە جەستەدا، هەر بۆیە خواردنی بڕێکی زۆر لە شیر ئەگەری لاواز بوونی ئێسک زیاد دەکات.
