ڤیتامین B12 کە پێی دەوترێت کۆبالامین گرنگە بۆ دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە جەستە و کارکردنی دەمارەکان. سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین B12 بریتییە لە گۆشت و ماسی و شیر و هێلکە و پەلەوەر. کەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی کەم خوێنی وه دەرکەوتنی تێکچوونی دەمار وەک چرچ و لۆچی دەست، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی ڤیتامینەکە لە ئاسایی لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی جگەر، یان لە نەخۆشانی شەکرە و شێرپەنجەی خوێن.
چ کاتێک پزیشک داوای پشکنینی ڤیتامین B12 دەکات؟
- پشکنینی خوێن (CBC)
- کەم بوونەوەو نەمانی ئارەزووی خواردن.
- ئازار لە جومگەکان و ماسولکەکاندا.
- سترێس و سکچوون.
- ناڕێکی لێدانی دڵ و هەناسەدان.
- ڕەقبوونی دەمارەکان لە دەست و قاچدا.
- هەبوونی کێشەی هەرس یان نەخۆشیی (سیلیاکی) ، هەروەها بۆ ئەوانەی کێشەی خۆراکییان هەیە
- لەکاتی دووگیانیی ئەم پشکنینە بۆ دایکەکە دەکرێت چونکە کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵەکە هەیە.
بەرزبوونەوەی ڤیتامینەکە لە ئاستی ئاسایی خۆی ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی جگەر یان ،نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجەی خوێن.