سەوەفان واتە داخورانی کڕکڕاگەی سەر ئێسقانەکان یەکێکە لە هەرە باوترین هەوکردنەکانی جومگە زۆربەی کات لە دەست و ئەژنۆکاندا ڕودەدات، ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن
هۆکارەکان بریتین لە:
- هەڵکشانی تەمەن
- هۆکاری بۆماوەیی
- کێش زۆری
- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی
- هەندێک پیشە کە فشار زۆر دەکەوێتە سەر جومگە
- ناڕێکوپیکی زگماکی لە ئێسکدا
- هەندێک نەخۆشی میتابۆلیزمییەکان
نیشانەکانی سەوەفان:
- هەبوونی ئازار
- ڕەقبوونی جومگە
- هەست کردن بە کرتە کرت کردنی جومگەکان
- لاواز بوونی ماسولکەکانی دەوری جومگەکە
- کەم بوونەوەی توانای جوڵە