سوودەکانی کۆلاجین بۆ پێست
کۆلاجین پرۆتینێکە بە شێوەیەکی سروشتی لە لەشدا هەیە، هەروەها پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە زۆرێک لە شانەکاندا، کۆلاجین ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاڵپشتیکردنی پێکهاتەی پێست و نوێبوونەوەی خانەکان و بەهێزکردنی پێست. یارمەتی پاراستنی تەندروستی و جوانی پێست دەدات.
گرنگترین سوودەکانی کۆلاجین بۆ پێست :
- شێدارکردنەوەی پێست. پێپتیدەکانی کۆلاجین پێکهاتەی شێدارکەرەوەی تایبەتیان تێدایە، کە یارمەتی زیادکردنی شێداری پێست دەدات.
-زیادکردنی لاستیکی پێست.توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی کۆلاجین دەرکەوتنی گشتی پێست باشتر دەکات ئەم توێژینەوەیە لەسەر کۆمەڵێک خانمی تەمەن لە نێوان ٣٥ ساڵ بۆ ٥٥ ساڵدا ئەنجامدراوە، بۆ ماوەی هەشت هەفتە کۆلاجینیان خواردووە بە ڕێژەی لە نێوان ٢.٥ بۆ ٥ گرام، و لە ئەنجامدا باشتربوونی بەرچاو بینراوە لە لاستیکی پێستدا.
- کۆلاجین بەرەنگاریی پیربوون دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا جەستە بڕێکی کەمی کۆلاجین بەرهەم دەهێنێت و ئەم کەمی بەرهەمهێنانی کۆلاجینەی دەموچاو دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و دروستبوونی چرچ و لۆچی و دەرکەوتن بە پیری. واتە تا کۆلاجین لە پێستتدا زیاتر بێت، ئەگەری دەرکەوتنی چرچ و لۆچی کەمتر دەبێت.
- کۆلاجین ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست زیاد دەکات،کۆلاجین پێکهاتەیەکی سەرەکی خوێنبەرەکانە و دەتوانێت ڕۆیشتنی خوێن بە باشی بۆ پێست مسۆگەر بکات.
- کۆلاجین ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چاکبوونەوەی برینەکان.