بۆ پەیوەندی 0533340388

چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیادبکەین؟
2023/04/27 - 12:23 | 502 جار بینراوە

هۆرمۆنەکان بریتین لە ماددە کیمیاییەکان کە لە لایەن ڕژێنە جیاوازەکانی لەشەوە بەرهەم دەهێنرێن. بەشداری لە زۆرێک لە پرۆسەکانی جەستەدا دەکەن. ئەم بابەتە ڕێنماییە بۆ ئەوەی پێتان بڵێین چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد بکەن.

ئەرکی هۆرمۆنەکان چییە؟

هۆرمۆنەکان بە شێوەیەکی جیاواز کاردەکەن: هۆرمۆنەکان بەشدارن لە پرۆسەی گەشەکردندا، هۆرمۆنەکان وەڵامی فشاری دەروونی دەدەنەوە، هۆرمۆنەکان یارمەتی ڕێکخستنی باری دەروونی دەدەن، کۆتا گروپ بریتین لە هۆرمۆنە دڵخۆشکەرەکان کە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی هەستە ئەرێنییەکان وەک دڵخۆشی.

 

هۆرمۆنەکانی بەختەوەری چین؟

با سەرەتا دەربارەی هۆرمۆنەکانی بەختەوەری بزانین، دواتر بزانین چۆن دەتوانین زیادیان بکەین. هۆرمۆنەکانی بەختەوەری بریتین لە:

1-    دۆپامین بریتیە لە "هەستکردن بە باشی" دۆپامین پەیوەندی هەیە بە هەستکردن بە باشی و فێربوون و بیرەوەری و کارکردن و جوڵە.

2-     سیرۆتۆنین لەوانەیە کەسانێکت بینیبێت کە هەمیشە مەزاجێکی باشیان هەیە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە، سیرۆتۆنینی جەستەیان بە تەواوی ئاساییە، ئەم هۆرمۆنە یارمەتی ڕێکخستنی باری دەروونی و خەو و ئارەزووی خواردن و هەرس و توانای فێربوون و یادەوەری دەدات.

3-     ئۆکسیتۆسین بە هۆرمۆنی خۆشەویستیش ناسراوە، ئەم هۆرمۆنە پێویستە بۆ منداڵبوون و شیرپێدان و پەیوەندییەکی بەهێزی دایک و باوک و منداڵ. ئۆکسیتۆسین یارمەتی بەهێزکردنی متمانە و هاوسۆزی و پەیوەندی دەدات لە پەیوەندییەکاندا.

4-    ئەندۆرفین ماددەی ئازارشکێنی سروشتی جەستەیە کە لە وەڵامی فشار یان ناڕەحەتی بەرهەم دێت ، تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کاتێک دڵتەنگ دەبیت، جەستە چۆن مامەڵە دەکات؟ بە یارمەتی ئەندۆرفین.

ئێستا کە ئاشنای هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی بوویت، کاتی ئەوە هاتووە فێری ڕێگاکانی زیادکردنی هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی بیت.

1- بچۆرە دەرەوە دەتەوێت ئاستی سیرۆتۆنین زیاد بکەیت؟ بەسەربردنی کات لە دەرەوە لەبەر خۆردا ڕێگەیەکی زۆر باش و ئاسانە ، هەوڵبدە هەفتەی چەند جارێک بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە دەرەوە پیاسەبکە، ئەگەر بێزار بوویت لە ڕۆیشتن بە ڕێگا ئاساییەکان، ڕێگای نوێ تاقی بکەرەوە. بێگومان ئاگاداربە بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات، بۆیە دژەخۆر لەبیر مەکە!

2-  وەرزش ئەنجام بدە، پەیوەندی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان وەرزشکردن بەتایبەت ڕاکردن و دەردانی مادەی ئەندۆرفین، وەرزشکردن تەنها کاریگەری لەسەر ئەندۆرفینەکان نییە، هەروەها چالاکیی جەستەیی بەردەوام ئاستی دۆپامین و سیرۆتۆنین زیاد دەکات.

3- پێبکەنە بەڵێ! بە سادەیی! پێکەنین! یارمەتی کەمکردنەوەی هەستەکانی دڵەڕاوکێ، یان فشاری دەروونی دەدات، هەروەها باری دەروونی نزم باشتر دەکات بە زیادکردنی ئاستی دۆپامین و ئەندۆرفین. سەیری ڤیدیۆیەکی کۆمیدی بکە و لەگەڵ کەسانی تردا بڵاوی بکەنەوە، یان سەیری فیلمێکی کۆمیدی بکەن.

4- خواردنی دڵخوازی خۆت ئامادە بکە، خواردنی دڵخوازت بە تەنیا یان لەگەڵ یەکێک لە ئازیزانت ئامادە بکە، بەم کارە یەک تیر و چوار نیشانە دەپێکیت. ئه مه واتای چیه؟ چێشت لێنان هەر چوار هۆرمۆنە دڵخۆشکەرەکە بەرز دەکاتەوە، بێگومان خاڵێکی تریش هەیە، ئەو چێژەی لە خواردنی خواردنێکی بەتام بەدەستی دەهێنیت دەبێتە هۆی دەردانی ماددەی دۆپامین و ئەندۆرفین. خواردن لەگەڵ کەسێک کە خۆشت دەوێت و بەشداریکردن لە چێشت لێنان لەگەڵیدا ئاستی ئۆکسیتۆسین زیاد دەکات.

5- شەوانە باش خەوتن، نەبوونی خەوی پێویست و کوالیتی دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان بەتایبەت دۆپامین و کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی و تەندروستی جەستەت دەبێت. هەموو شەوێک لە نێوان ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بخەون.

6- تەواو ئاساییە کە هەموومان ناوبەناو تووشی سترێس بین، بەڵام ژیان لەگەڵ فشاری دەروونی بەردەوام، یان ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوە سترێسییەکان لە ژیاندا دەتوانێت بەرهەمهێنانی دۆپامین و سیرۆتۆنین کەم بکاتەوە. کەمبوونەوەی ئەم دوو هۆرمۆنە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و باری دەروونیت دەبێت و مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری دەروونی قورستر دەکات. ئەگەر سترێسێکی زۆرت لەسەرە ئەوا ئەم کارانە بکە و ئەگەر سوودی نەبوو ئەوا ڕاوێژ بە پزیشکی دەروونناس بکە. دوورکەوتنەوە لە سەرچاوەی فشار ، پێکەنین، ٢٠ خولەک بە پێ، ڕاکردن، پاسکیلسواری، یان چالاکییە جەستەییەکانی تر ،کارلێکی کۆمەڵایەتی...

 



HaremHospital.com - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 402,210     ژمارەی میوان 189