ڤاکسینی پەتای وەرزی
ڤاکسینێکە بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی پەتای ئینفلوەنزا.
ئەو مناڵانەی نەخۆشی دێژخایەنیان هەیە وەک ڕەبوە،شەکرە،نەخۆشیەکانی دڵ،نەخۆشی لاوازی سیستمی بەرگری لەش...تاد باشترە ئەم ڤاکسینەیان بۆبکرێت.
ڤاکسینەکە لەسەر شان دەدرێت.
بۆ ئەو مناڵانە ناکرێت کەتەمەنیان لەخوار شەش مانگیەوەیە.
ئەو مناڵانەی حەساسیەتیان بەهێلکە یان دەرزی جێنتامایسین هەیە لەوانەیە حەساسیەتیان بەم ڤاکسینەهەبێت،بۆیە بۆیان ناکرێت،مەگەر هەندێ جۆری تایبەت هەبێت.