بۆ پەیوەندی 0533340388

یەکەی هەناوبینیی و کۆئەندامی هەرس و جگەر (نازور)
2026/05/23 - 01:25 | 1778 جار بینراوە

 یەکەی هەناوبینی و کۆئەندامی هەرس و جگەر(نازوور):  (GIT Unit)

ئەم یەکەیە یەکێکە لە بەشە هەرە پێشکەوتووەکان کە تێیدا بە وردترین تەکنەلۆژیا و لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ، چارەسەر و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەری تێدا ئەنجام دەدرێت.

خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان:

  • پشکنینی هەناوبینی ورد (O.G.D): بۆ سوورێنجک، گەدە و دوازدەگرێ.

  • ناوزەگی (Colonoscopy): پشکنینی وردی کۆڵۆن بۆ دەستنیشانکردنی هەر گرفتێک.

  • چارەسەری دەوالی سوورێنجک: لە ڕێگەی بەستنی (Banding) و لێدانی کڵیپی تایبەت بۆ ڕێگری لە خوێنبەربوون.

  • تەکنیکی PEG: دانانی سۆندەی خۆراک ڕاستەوخۆ بۆ ناو گەدە بۆ ئەو حاڵەتانەی پێویستیان پێیەتی.

  • نەشتەرگەری بچووک: وەک لابردنی گۆشتی زیادە (Polypectomy) و فراوانکردنی سوورێنجک (Dilation).

  • تەکنیکی ERCP: بۆ چارەسەری گرفتەکانی بۆری زراو، دەرهێنانی بەرد و دانانی سۆندە.

ژینگەی کارکردن و سەلامەتی:

  • یەکەی تەقیم و پاکژکردنەوە: بەکارهێنانی باشترین جۆری پاککەرەوە ئەنزیمییەکان (Enzymatic Detergents) و ئامێری غەسالەی پێشکەوتوو بە ماددەی (High-Level Disinfectant) بۆ زامنکردنی پاکژیی تەواو لە ڤایرۆس و بەکتریا.

  • ژووری چاکبوونەوە (Recovery): دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ چاودێریکردنی نەخۆش دوای پڕۆسێجەرەکان تا دڵنیابوونەوە لە سەقامگیری دۆخی تەندروستییان.

ئامانجمان تەنیا دەستنیشانکردن نییە، بەڵکو هۆشیارکردنەوەی نەخۆش و دابینکردنی باشترین کوالێتی چارەسەرە لەژێر دەستی پزیشکانی پسپۆڕ و لێهاتوو.

بۆ پەیوەندی بە بەشەکەوە: 07730143801

 

بابەتی پەیوەندیدار >


HaremHospital.com - 2026
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 936,739     ژمارەی میوان 214