بەشى نەشتەرگەرى:
بەشێکى گرنگ و سەرەکى نەخۆشخانەیە، پێکدێت لە (7 ) هۆڵى نەشتەرگەرى (صالة عملیات) ئامادەکراو بە ئامێر و پێداویستی کواڵیتى بەرز و سەردەمیانە و بەشى پاکژکارى (تعقیم) و هۆڵى پشوودان و ژوورى خۆگۆڕین.
بە شێوەى (24) کاتژمێرى لە پێشوازى چارەخوازاندایە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى، ستافى تەواو و کارامە لە پزیشکانى پسپۆرى نەشتەرکار و بێهۆشکار و یاریدەدەرى نەشتەرکار و بێهۆشکار و ڕاوند و کارمەندانى تەکنیکى و دادەى منداڵى تازەلەدایکبوو و کارگوزار بەردەوام ساز و ئامادەن بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى، ئەم نەشتەرگەرییانەى تیادا ئەنجامدەدرێت: (نەشتەر گەری کۆئەندامی هەرس و جگەر, زراو وگرێ شێرپەنجە یەکان ،فتق و غوددە، نەشتەر گەری قەڵەوی بە هە ناو بینن ،مێشک و دەمار و فقرات، ژنان و منداڵبوون، قوڕگ و لووت و گوێ و جوانکاری ، ئێسک و شکاوى، گورچیلە و میزەڕۆ و شکاندنی بەرد بە لەیزەر،نەشتەرگەر ناسۆرو مایەسیری بە لەیزەر،نەشتەرگەری مناڵان و تازە لەدایکبووان...)